٤١٦١
✓ شێرکۆ بێکەس (1940 - 2013)
لە کۆشکێکدا چەپکەگوڵێ
بە گوڵدانە زێڕینەکەی خۆی، ئەمەی وت:
تا دوێنێ بوو
هەتا لەو دەشتودەرە بووم
تا گەدا بۆنی ئەکردم
گەڵایش چەتری سەوزی دەستی
بەر باران و هەتاوم بوو
لە باڵندە و درەختەوە تا با و بەفر
ئاشنا و ڕۆشنا و هاوڕێم بوون
تاقانەی خۆشەویستی بووم
ماچم گوڵاوی ناودەمی ژیانم بوو
لە دوێنێوە کە هاتوومە
ناو باوەشی کۆشکی تۆوە
لووتی پاشا بۆنی عومرم هەڵئەمژێ
خۆم ئەبینم وا ئێستاکە
من بوومەتە چوکڵی چقڵێ
کە سۆمای چاوی بەهاری
خۆی ئەکوژێ
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/1/4 ـدا کاتژمێر 21:24 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|