✓ هەژار (1921 - 1991)

ئاڵای سێڕەنگی ڕەنگینم
لە پۆپەی بەرزان دەبینم

دەلەرێ و دەشەکێتەوە
دەردم ساڕێژ دەبێتەوە

برین لە گیانم نامێنێ
دەمودەست گۆشتەزوون دێنێ

ئەو دەم بەکوێری نەیاران
گشت خاکەلێوەی بەهاران

بۆ جێژنی ڕزگاری و سەرساڵ
کیژۆڵەی کورد و کوڕ و کاڵ

باڵابەرزان و چاومەستان
دێن لە هەموو لای کوردستان

Kurdish_Poetry