٤٠٥٢
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: عەدنان کەریم (1963)
- شیعر: وەفایی (1844 - 1902)
عەزیزم ڕۆحی شیرینم لە من بۆ چی کەناری تۆ
وەرە سەر هەر دوو چاوی من کە سەروی جۆیباری تۆ
نەخۆشی چاوەکانت بووم و خەندەی تۆ سەبووری دام
شیفای بیماری خۆت دا، گوڵشەکەر باری لە زاری تۆ
لەلایێ تارە داوی دڵ، لەلایێ مارە قەسدی سەر
چ سیحرێکە عەجەب ماوم لە زولفی تار و ماری تۆ
ڕەگ و ڕیشەی دڵم هەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب، وەرە ساقی، سەراپا بوومە تاری تۆ
بە چاوت کەوتووم، بۆ زاری تۆ ئاگر لە من بەر بوو
سپەندم هەر بسووتێم چاکە من بۆ چاوەزاری تۆ
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/10/9 ـدا کاتژمێر 22:7 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|