٤٠٤٠
✓ ئەوڕەحمان بەگی بابان
بۆ قەڵەم دڵلەتلەتە، فرمێسک ئەڕێژێ، شین ئەکا
خامە بۆ خامۆشە ناڵەی بێسەدا ئەسرین ئەکا
ئیستعارە و قافیە بۆ مەیلی ڕووپۆشین ئەکا
ئەهلی عیرفان و ئەدەب، بۆ گریەیی خوێنین ئەکا
شینی تۆیە یادگاری دەوری ڕابردووی بەبان
دڵبریندارن لە کورد قەومی کورد، پیر و جوان
تۆ بە عەسرێ عومرەوە لاوێکی عەسری بیستەمی
مەجلیسئارا، نیکتەگۆ، حازرجواب و هەمدەمی
نەشری خامەت شاهیدە، بۆ شیعر و ئینشا مولهەمی
موعجیزەی عەسری حەدیس و خاریقەی دەوری جەمی
یادی کۆنی قەومە جێی دایتێ لە گردی یارەدا
ئاخری ناشتت لەناو جەرگ و دڵی سەدپارەدا
پەندی پێشینانی تۆ سیحری حەڵاڵی کوردییە
نەسر و نەزمت سەهلی مەمنووعە نەزیری هەر نییە
بیر و فیکری نازک و وردت خوایی و وەهبییە
وێنەیەکی بەرز و ڕووناکی زمانی میللییە
نامرێ «بابە» بە شیعری تازە و ڕەنگینەوە
تەرجەمەی بەیتی مەم و زین، مێژوویی بە نگینەوە
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/10/2 ـدا کاتژمێر 22:31 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|