٤٠٣٤
✓ هێمن (1921 - 1986)
ساقییا! بۆ کوێ دەچی، بۆ کوێ دەچی؟
تۆش لەبەر ئەو ملهوڕانە ملکەچی؟
تۆش بە ڕەنگ و بۆی ئەوان خواردت فریو؟
چاوی تۆشی هەڵفریواند زێڕ و زیو؟
تۆش دەگۆڕیەوە دەگەڵ گەوهەر هونەر؟
کەنگێ گەوهەر جوانی کردن بەختەوەر!
زێڕ بەڵایە، بێوەفایە دەوڵەمەند
هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند
چڵکی دەستە ماڵی دنیا وەک دەڵێن
ماڵپەرست پەیمانشکێنە و بێبەڵێن
قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست
جوانپەرستە پیری خاوەن زەوق و هەست
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/9/27 ـدا کاتژمێر 22:59 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|