٣٩٨٩
✓ حەریق (1856 - 1909)
بەزاهیر گەر لە ئەسبابی سروور و سووری تۆ دوورم
بە شوکری نیعمەتی وەسڵت لە شادیدام و مەسروورم
لە بووک و پێخەسوو بەربووک و پۆپچەرمک، نەبووم ئەمما
دوعاگۆیی دەلیلە ئەڵبەتە لەو زومرە مەحشوورم
لە خەیمەی ساحیبی سەیف و قەڵەم وەزعی عیلم چا بوو
سەدای تەپڵی بەشارەت بوو، بەڵێ فەتحیم و مەنسوورم
بە نەقدی گەر حەیاتی عارییەت قابیل بە تەقدیمە
نیساری فەرموو تا بیڵێم شکور بۆ پارە مەنزوورم
لە سۆزی سینەیی عوود مەجمەری بەزمی موحیببانم
لەگەڵ ئەفسووردەییش بۆ گەرمی مەجلیس ئاگری سوورم
وجوودم گەر خەرابەی ڕەنجە، دڵ هەر مەخزەنی گەنجە
بۆ سەیرانیش لەلای ئەهلی دەروون ئاباد و مەعموورم
قوتابی نیم لە هەوڵی نان و شەکر و لوقمەقازی بم
لە ئەهلی تایبی تەحسیل و زیکر و ویردی مەئسورم
لە دەعوادا یەدی بەیزا و عەسای مووسات لەدەستا بوو
ئیجازەی ماری خۆشت پێ نەما فەرمووتە مەحسوورم
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/8/23 ـدا کاتژمێر 23:46 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|