٣٩٨٥
✓ شوکری فەزڵی (1882 - 1926)
بۆ کوشتنی شەیدایان هەر لەحزە موهەییایە
ئەی دڵ حەزەری لێ کە، بێخەوف و موحابایە
وا مەستە ئەڵێن چاوی، بیبینە چ هۆشیارە
بۆ سەیدی دڵی عاشق تیری لە کەماندایە
نەفعی چییە ئەم ڕۆحە هەر لەحزە ئەگەر نەیکەم
قوربانی قەد و باڵای ئەو دولبەرە ڕەعنایە
باعیس بە فیراقی یار هەر تەعنەیی ئەغیارە
کوێر بن هەموو مەحرووم بن لەو بەزم و تەماشایە
نەزم و غەزەلی «هەممی» شایستەیی تەحسینە
مەوزوون و تەڕ و شیرین، دڵجۆ و دڵئارایە
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/8/20 ـدا کاتژمێر 23:59 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|