٣٩٥٢
✓ شێرکۆ بێکەس
من ناوم دیوارە
کەوتوومەتە سەر شەقامێکی گشتی
بە درێژاییی بێزاری درێژم و
بە بەرزیی تووڕەبوونیش بەرز
هەرچی درووشمەکانە بە منا هەڵەواسرێن
هەرچی پۆستەرەکانە لە من ئەدرێن
لە سەد درووشم یەکێکیانی تیا نییە شتێکم فێر کا
لە سەد پۆستەر یەکێکی تیا نییە دڵم خۆش کا
هەر دوێنێ بوو لە سەرمەوە تا کەڵەموستی پێم
درووشمێکیان پیا هەڵواسیم
کە خوێندمەوە شەرم تەریقی کردمەوە
من دیواری وڵاتێک بم
درۆی کەتە و گەورەی وەهای پیا هەڵواسرێت
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/7/23 ـدا کاتژمێر 23:12 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|