٣٩٤٧
✓ حەمدی
لە خوێنی خۆم کە نووسی پیری مەی فەرمانی ئازادی
فەرەح کەوتە دڵی دەروێش و سۆفی کەوتنە شادی
موحیببەتخانەیە دنیا خەریکی عەشقە مەوجوودات
چ عوششاقی، چ مەعشووقی، چ شاگردی، چ ئوستادی
وەکوو شیرین خەیاڵی کوهکەندی گەر دەبوو لەیلا
لەگەڵ ئەو زوعفەدا مەجنوون دەکەوتە کاری فەرهادی
بە دڵ ئەهلی دڵی پەیدا دەکا دنیا هەتا ڕۆژێ
بە سەگ جەرگ و دڵی دێنێتە دەر هەر وایە موعتادی
بە پیری تازە سەوزی چی دەبێ نەخلی ئەمەل لاچوو
هەناسەی بێنەوایانت بەسە بۆ مەحو و بەربادی
فەلاکەت مورشیدی ئەهلی موحیببەت بێ ئیتر «حەمدی»
چ موحتاجە بە تەحسیل و سلووک و پیر و ئیرشادی
Kurdish_Poetry
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/7/19 ـدا کاتژمێر 23:30 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس