٣٩٢٣
✓ کەماڵی
ئەی مانگ لەلای خۆت تاکی جوانی
وا دەماغبەرزی و لەسەر ئاسمانی
گەشت و گێڵ ئەکەی بە دڵی بێخەم
شەوق ئەدەیتە سەر ڕووی هەموو عالەم
بە شۆخی و جوانیت بۆچ مەغرووری تۆ
خۆ نیتە باڵا و برژانگ و برۆ
زەردەخەنە و ناز، عیشوە و پێکەنین
قسەی ڕەنگین و گفتوگۆی شیرین
دیدەی وەک نێرگز زوڵفی وەک شەوبۆ
ئەی مانگ ئەمانەت لە کوێ هەیە تۆ
خۆزگە تۆ مانگی منت بدیایە
تاکوو خۆت لە بەرچاو بکەوتایە
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/7/2 ـدا کاتژمێر 23:3 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|