✓ هێمن

بەڵێنی ڕاگەیاندێ ڕاسپاردە
گوتی بۆت دێتە بن ئەم پاردە، غار دە

لە جێژوانێ لەمێژە چاوەڕێتم
نەهاتی، کیژی جوانی هەڵبژاردە

تەزووی گەرمم بە لەشدا دێ، ئەگەرچی
تەزاندی شان و پیلم بەردی پاردە

وەرە با ڕەنگ و ڕوخسارت ببینم
بە من چی تیشکی داوێ مانگی چاردە

گڕی ئەم ڕوومەتەی تۆ گەرم و جوانە
تریفەی مانگەشەو، جوانیش بێ، ساردە

Kurdish_Poetry