٣٧٨٧
✓ ئەسیری
ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیەو پیرۆز بێ
دوژمنی ئێوە کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ
وا ستارەی بەختی کورد ڕووی کردە بورجی سەعدەوە
هاتەوە فەسڵی بەهاری ئەو بە ئیفای وەعدەوە
مژدەیی نەورۆزی هێناوە بە گرمەی ڕەعدەوە
سەوزە سەر دەردەخەن، لە باوەشی مەهدەوە
هاتنی ئەم ڕۆژە هەنگی خستە کار و جەهدەوە
ڕۆحی گوڵ دەگرێ و دەچێ دەیکاتە شانەی شەهدەوە
ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیەو پیرۆز بێ
دوژمنی ئێوە کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/3/20 ـدا کاتژمێر 23:0 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|