٣٧٨٤
✓ ئەخۆل
گەر چی بە دەمی تیغی برۆت قیمە کراوم
هەر باقییە دوود و گڕی دڵ جەرگ و هەناوم
سۆزانە هەمیشە لە جگەر ناری فیراقت
جەریانە سروشکم بەمەسەل دیجلە لە چاوم
دەستبەستە و دڵخەستە و زامار و ئەسیرم
توخوا بگە فریام وەرە زوو بەستەیی داوم
گریانە، خرۆشانە عەزا و شینە لە دەورم
ڕەحمێ بکە قوربان کە لە دەست چووم و نەماوم
ئەی شۆخی دڵازارم و ئەی ڕاحەتی گیانم
مەرهەم بکە ناسۆری دڵ و زامی کوڵاوم
ڕابورد لە فیراق و خەمی تۆ عومری جەوانیم
هەر دامەنی وەسڵت نەگەییە دەستی شکاوم
دێوانە و حەیران و سەراسیمە و «دەروێش»
بەم ناوەوە ڕۆژی ئەزەلی ناوییە ناوم
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/3/16 ـدا کاتژمێر 21:44 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|