٣٦٥٤
✓ سالم
وەکوو فەووارە خوێن دەقوڵێ دەمی ئاهم لە حولقووما
بە دڵ پەیوەستە تا سۆراخی پەیکانت لە پەهلووما
مەگەر وەختێ لە سەیری خاڵی چیهرەت دیدە فاریغ بێ
سیاهی مەردومەک بتکێ لەگەڵ ئەشکم بەسەر ڕووما
لە هیجریشا موسیبەت نایەڵێ سەر هەڵبڕم یەک دەم
لە خوێنی ئەشکما چەسپاوە پێشانی بە زانووما
لەسەر ڕوو لا دە تاری توڕڕەیی موشکینی تاتارت
حەبەش دەستی تەتاوەل ڕانەکێشێ، با بەسەر ڕووما
ئەگەر چی کارییە دەردم وەلێ نەزدیکە تەسکینم
بپڕژێنێ حەکیم ئەر ئارەقی چیهرەت بە دارووما
بە مەششاتەی دەوت دڵبەر دڵی «سالم» مەڕەنجێنە
لەناو جەمعی پەرێشانا لە حەلقەی چینی گێسووما
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/10/21 ـدا کاتژمێر 0:5 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس