٣٤٩١
✓ مەولەوی
قوربان ئەر چەندێ نامام وە لاتان
چەم ڕۆشن نەوی وە گەردی پاتان
هەی ڕۆ نەواچان ئەو غەم پەروەردە
ئەڵبەت مەیلمان نە دڵ بەر کەردە
خەیر وەڵڵا تا گیان نە تۆی قەفەس بۆ
کەمکەم ئامۆشۆی ئامای نەفەس بۆ
حەیاتم وە مەیل باڵای یارانەن
مەیلم هەر ئەو مەیل هەردە جارانەن
- واتە:
- قوربان لەبەر ئەوە کە ماوەیەکە نەهاتووم بۆ لاتان و تۆزی ڕێگاتان چاومی ڕۆشن نەکردووەتەوە، نەفەرموون ئەڵبەتە ئەوە پەروەردەی دەستی خەمە مەیلی ئێمەی لە دڵ دەرکردووە. نەوەڵڵا هەرگیز وا تێ نەگەی کە مەیلم کەم بووەتەوە، تا گیانم لە قەفەزەی لەشما مابێ و کەمکەم ماوەی هەناسەدانم ببێ، هەر بە خۆشەویستیی باڵای یاران ئەژیم و خۆشەویستیم هەر خۆشەویستییەکەی جارانە.
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/6/13 ـدا کاتژمێر 0:9 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|