✓ حەمدی

میسلی نەی شێرانی دڵ ھەر یەک نەوایێ لێ ئەدەن
وەک جلووسی ساڵی تازەی کردبێ سوڵتانی دڵ

سووڕەتی ھەرچی کە چاوم دیویەتی گرتوویەتی
ڕۆژ دەڵێی زیزانەیە کەوتۆتە سەر خەرمانی دڵ

  • میسل = وەکوو
  • نەوا = ئاهەنگ، زیکر
  • جلووس = دانیشتن، خەڵوە
  • سووڕەت = وێنە، شێوە، ڕوخسار
  • زیزانە = مرۆر، پاشماوەی گەنم

واتە: ئەهلی عیرفان و شێردڵان هەر یەک بە جۆرێ، بە ئاوازێ یادی خودا دەکەن. دڵیش کە حاکم و سالاری وجوودە چاوەڕێی نوێبوونەوەی دەکات.

بیناییم هەرچییەک کە بینیویەتی وێنەی گرتووە و بەڵام وێنەی خۆر لەچاو ڕووناکیی دڵی ئەم جۆرە شێرانەدا، وەک دەنکەزەنگیانەیەک وایە لەسەر خەرمانی دڵ.

Kurdish_Poetry