٣٤٦٥
✓ ڕەئووف جەهانی
- پەیڤکاتۆر
- کوتەک ئەزانێ حەق بۆ چی ئاوسە!️
- دەستی ماندووە لەسەر سکی شێرە!
- برسێتی لە ماڵی دەوڵەمەنددا لەبرسا مرد!
- کەڵەشێر ئەڵێ قووقەی من شەو ئەشواتەوە!
- هەر ئێستا لە بەخاکسپاردنی دوو کۆرپەلەی ئاواتی نوێم هاتمەوە.
- سپیترین شیعر بە یەخەی چارەڕەشترین کەسەوەیە.
- برایەتیی بەرپرسی نەزان و خەڵکی دڵسۆز نابڕێتەوە!
- شوورای شاری مەریوان گرەوی لە بوومەلەرزە بردۆتەوە!
- بووک و زاوا ناتوانن لە زەماوەندی خۆیاندا پڕبەدڵ هەڵپەڕن، ئەی بۆ چی دەعوەتن؟
- شوورای شارەکەم ئەڵێی باوەپیارەیە، بەس چاو زیت ئەکاتەوە!
- گوێم لە قاڕەقاڕکردنی کۆتری ئاشتییە.
- تا بارانێکی زۆر نەباری، نەمزانی بەرپرسان هەموو کاراسانییەکیان بۆ لافاو کردووە.
- کە دادپەروەری کەوتە نەخۆشخانە، دوکتۆر مردبوو.
- شەق بە حەق ئەڵێ شێوەت ئەکەم، جەنابیشت چەتەی؟
- لێوانلێوم لە هەناسەساردی، هاوینیش گەرمم نابێتەوە.
- لافاو بەزەییی بە ماڵی بەرپرساندا نەهاتایەتەوە، ڕوویی تێ ئەکرد.
- خاڵخاڵۆکە بەدوای ماڵی خاڵیی خۆیدا وێڵه.
- شووتی شووی نییە.
- درۆ ماڵەباوانی بەرپرسانە.
Kurdish_Poetry
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/5/20 ـدا کاتژمێر 22:28 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس