٣٤٥٢
✓ مەولەوی
- مەولەوی لە ڕەمەزانێکدا بەتەنیا بووە و بەم شیعرە سکاڵای حاڵی خۆیی بۆ یەکێ لە هاوڕێکانی کردووە؛
ئازارم جە وێم، بێزارم کەردەن
ڕەویەی ڕەمەزان جە یادم بەردەن
جەو ساوە نییەت ڕۆزەم ئاوەردەن
هیچ ئازام جە هیچ زۆرش نەوەردەن
نە چەم نە دیدەن ئازیزی بێگەرد
نە گۆش نە سەدای یارانی هامفەرد
شیرینیی ئیفتار دڵم تاڵییەن
جام نە جەماعەت دۆسان خاڵییەن
نەوای مەرحەبا نامان نە گۆشم
چەنی ئەلوەداش هەر نە خرۆشم
زایفیم هەر یەند جە حەد بەرشییەن
نەسیم ئەر بارۆم عەجایب نییەن
- ئازار و ناڕەحەتی بێزاری کردووم لە گیانی خۆم و ئوسووڵی ڕەمەزانی لەبیر بردوومەتەوە، چونکە ئەبێ ڕۆژووەوان لە ڕەمەزاندا خەریکی خواپەرەستی بێ، بەڵام لەبەر ناڕەحەتیی خۆم هیچم پێ ناکرێ.
- لەو کاتەوە نییەتی ڕۆژووم لێ هێناوە هیچ ئەندامێکی لەشم لە هیچ تێر نەبووە، نە چاوم تێر سەیری یاری کردووە و نە گوێم تێر ڕاگرتووە لە دەنگی دۆستان.
- دڵم لەباتیی شیرینی، بە تاڵی بەربانگ ئەکاتەوە، جێگاشم لەناو تاقمی هاوڕێیاندا خاڵییە چونکە لێیان دوورم.
- لەم مانگەدا گوێم لە مەرحەبای هیچ دۆستێکەوە نەبووە، بەڵام هەمیشە لە بەزمی ماڵاوایی و دوورکەوتنەوەی یارانا بووم. ئەوەندە لەڕ و لاوازم هیچ سەیر نییە ئەگەر با هەڵم گرێ و بمهێنێ بۆ لای ئێوە.
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/5/13 ـدا کاتژمێر 0:10 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|