٣٤٥٠
✓ سالم
لە زوڵف و ئەگریجەت بۆ کوڵم و غەبغەب
موهەییایە لە ڕێی دڵ مار و عەقرەب
لە خاکی ئاستانەت تا موقیم بم
کیفایەتمە لەجێی ئەنعام و مەنسەب
لە لەوحی تەربیەت نەیخستە یادم
بەجوز ئەلفی قەدت ئوستادی مەکتەب
بەری حوسنە پەری تا تۆ دیاری
لە ڕووی مەھ نانوێنێ شەوقی کەوکەب
لەبی تیشنەم خەریکی زیکری تۆیە
هەتا ڕۆحم لە تەندا دێتە سەر لەب
تەڵەب ناکەم لە قاپی کردگارا
بەغەیرەز وەسڵی دڵبەر هیچ مەتڵەب
قەڵەم سەرخۆشە «سالم» بۆ تەرەددود
لە تەعلیمی بەلاغەت میسلی مەرکەب
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/5/12 ـدا کاتژمێر 0:2 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس