٣٤٤٨
✓ کاکەی فەلاح
ئەگەر شاعیر شیعر نەڵێ
ئەبێ هەور
لە وەرزی شەستەبارانا
دانەکات و
بەهاریش وەجاخی کوێر بێ و
گوڵی پێ نەگەشێتەوە
بەو هەموو خەمە چڕەوە
ئەگەر شاعیر شیعر نەڵێ
ئەبێ چاو بۆ بینین و
گوێ بۆ بیستن و
دڵ بۆ لێدان و بۆ ژیان نەبێ
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/5/10 ـدا کاتژمێر 22:58 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس