٣٢٦٩
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: بێهجەت یەحیا
- شیعر: بەرزان هەستیار
شەکرەبەفرە بەسەر سەرما ئارام ئارام دێتە خوارێ
گەرچی گیانی داپۆشیوم وەکوو داری بن بنارێ
هەڵوەدام تاکوو بەیانی چاو لێک نەنێ هەر ببارێ
لەژێر باڵی ئەو بەفرەدا بێپەروا هەر دێم و ئەڕۆم
فریشتەیەک دەستم ئەگرێ بمباتەوە لانەکەی خۆم
ئەو نازانێ چەند حەز ئەکەم ئاهی دڵ بەو بەفرە بشۆم
ئەمشەو لەسای کزەبادا با هەر سەرما بمتەزێنێ
با ئەو بەفرە وەک شۆڕەبی هەموو گیانم بلەرزێنێ
سبەی بێتە ئاو و دیسان لێوی کانی ببزوێنێ
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/1/9 ـدا کاتژمێر 22:29 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|