٣٢٦٥
✓ سالم
بە ئەبەد جێگەیی من مەنزڵی جانانە نییە
ئاینەخانەیی شەھ مەسکەنی دێوانە نییە
ساقییا ساغەری من خومرەیە نەک ڕەتڵی سەبوک
دەرخوری مەستییی من شیشە و پەیمانە نییە
سەفەری هاتونەهاتە هەوەسی کۆیی حەبیب
گەردی ئەو شەمعە دڵا تاقەتی پەروانە نییە
ئاشنای دوشمن و بێگانەیی خوێشن یاران
ئاشنای ئێمە شوکور مەیلی بە بێگانە نییە
دەستی قودرەتشکەنی خستە خەمی زوڵفی کەچت
هونەری ماشیتە و تەربییەتی شانە نییە
کوا کەریمێ بەکەرەم سوویی گەدا کا نیگەهێ
حەسرەتا لەم تەبەقە هیممەتی مەردانە نییە
بەحەیا بێرە حوزوور و بەئەدەب سوجدە بەرە
خەڵوەتی دڵبەرە «سالم» ئەمە مەیخانە نییە
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/1/6 ـدا کاتژمێر 21:55 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس