٣٢٤٠
✓ شێرکۆ بێکەس
- قاسملوو
ئەو لەناو
هەموو شتە جوانەکانا ئەتبینیيەوە
لە ڕێزەی بارانا باڵای
لە بۆنی باخانا قژی
لە لاسکی گژوگیادا پەنجەی
لە تاموچێژی ناو ڕۆحا قسەی
تۆ ئەگەر
ناوی گوڵەکانت بژماردایە
ئەو ناوی ڕەنگەکانی بۆ تەواو دەکردی
تۆ ئەگەر باسی ڕووبارت بکردایە
ئەو ئاوی سەرچاوە و
هاژەهاژی بۆ باس ئەکردی
تۆ ئەگەر بتوتایە
ئەم شەرابە چەند ئاڵە
ئەو ڕۆژی لەدایکبوونی پێ ئەوتی
تۆ ئەگەر بتوتایە
ئەم هاوارە چەند قووڵە
ئەو ناوی یەکبەیەکی
زامەکانی پێ ئەوتی
لەناو پێکەنینا
نوکتەیەکی ئێسکسووک بوو
لەناو گریانا مۆمێکی سەبووری
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/12/20 ـدا کاتژمێر 22:28 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|