٣٢٠١
✓ قسەی خۆش با ون نەبێ
لە شوێنێکدا دوو سێ کەس پێکەوە بووین. ھاوڕێیەکمان ھەبوو تۆزێ منگ بوو، جا وا بزانم خەتای لووتی بوو، چونکی ھەندێ وشەی بە لووت ئەوت. ڕۆژێ چوومەوە بۆ ماڵ و درگام کردەوە و ئەو ھاوڕێمە لە حەمامە و دەنگی دێ و لەبەر خۆیەوە ھەر ئێژێ: ھانێ گون ... ھانێ گون ... ھانێ گون ... جار بۆ جاریش دەنگیشی بەرز دەکردەوە. سەرەتا گومانم لا درووست بوو، کەمێ وەستامەوە دیتم بە ئاوازەوە ئێژێتی و لە گۆرانی ئەچێ. ھەمووی چەند چرکەیەکی پێ چوو. ئاخرەکەی باش بوو و خوا ڕەحمی کرد بەقیەکەشی وەبیر ھاتەوە و وتی: ھانێ گون، چەپکێ گون، بیدە نە بەن یەخەکەو ... با نەژاکێ گونی تازە و تەنکەکەو، نازاوە بێ پەنچەم و ئەگنیجەکەو ...! لەگەڵ ئاوازەکەشیا دەنگی دووشەکەش ھات. ئیدی خاترجەم بووم ئەو دووش ئەگرێ و لە حەمام دەنگی خۆی خۆش ھاتووەتە گوێی و ئاوا خەریکە گۆرانییەکەی حەمەجەزای ڕەحمەتی ئێژێتەوە. ھۆگری ئەو گۆرانییەش بوو، بەڵام دوایی ئەیزانی ئێمە کەیفمان بە گۆرانییەکەی دێ، ھەرچییەکمان ئەکرد نەیەوتەوە. ناچار جاروبار بەدزییەوە گوێمان لێ ئەگرت.
- مەبەست گاڵتە بەکەس نییە، تەنیا بیانوویەکە بۆ پێکەنین.
ڤەژینبوکس