٣١٢١
✓ ویساڵی
لەم زەمانە هەر کەسێ هات و وتی من ناتیقم
هەرزەگۆ هەرگیز بە خۆی ناڵێ حیماری ناهیقم
بۆ بمێنم ئەبلە لافی عەقڵ و دانش لێ ئەدا
هەرزەتەبعێ بێدیانەت، دێ دەڵێ من عاشقم
بۆ چی نەمرم جاهیلی موتڵەق دەکا دەعوا کە من
جامیعی عیلم و ڕسوومم بۆ هەموو شت لایقم
موددەعی شەرمی نییە ئیزهاری ئیخلاسی دەکا
دێت دەڵێ وەڵلاهی لەگەڵ تۆ یاری جانی و سادیقم
بۆ بژیم دویناپەرست، بێخەبەر هەر دێ دەڵێ
چونکە عاقڵمەند فەرزانم بەدائیم فاسیقم
هەردەمە جانتا بە شانێ دێت دەڵێ لە کوێ نەخۆش
چونکە بۆ دەردی هەموو عیللەت تەبیبی حازیقم
یاخودا وا بێ کە نادان دێ دەڵێ بۆ خۆم دێم
بێ حیساب و کەشمەکەش بۆ قەسری جەننەت حازرم
وەک بە کوردیم پێ وتی، ئاداب و نامووس و کەرەم
هەر نەفامێ دێت دەڵێ بۆ "عادة الله" خاریقم
تو خودا نەفعی چییە دونیا کە دینی پێ دەدەن
ئەی موحەممەد من بە بوونی ڕەحمەتی حەق واسیقم
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/8/1 ـدا کاتژمێر 0:40 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|