٣٠٨٩
✓ کاکەی فەلاح
کە ڕۆیشتن، وەک دوو کۆتر
کە داتان لە شەققەی باڵتان
بەرەو هەوارگەی خەیاڵتان
بۆ سێبەری دارێکی دوور
دوورتر لە پێوانەی سنوور
هەرچیم هەیە
هەرچی سۆز و هەرچی هەست و
هەرچی خۆشەویستیم هەیە
چی مایەی سەربەرزیم هەیە
گلێنەی دوو چاوم هەیە
گەرمایی هەناوم هەیە
گزنگ و هەتاوم هەیە
هەمووی وەکوو چەپکەگوڵی
چەپکەدڵێ
لە وەختی بەڕێکردنا
کز وەستابوون لەگەڵ منا
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/6/22 ـدا کاتژمێر 0:26 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|