✓ شێرکۆ بێکەس

ئێوارەت باش
من ناوم”مەترە”ـیە
مەترەی ئەرزپێوانم
بێزارم بێزار
ئەوە چەند ساڵە کۆمەڵە دەستێکی نیشتمان
لە بناری ئەو شاخەوە هەتا ناوشار
ئەمکەنەوە و ڕام ئەکێشن

بەڵێ خەمی شاعیر دابەشکردنی نیشتمانە، لەنێوان نیشتمانفرۆشەکان خۆیان، ئەو کاتەی نیشتمان ئەبێت بە کاڵایەکی هەرزانبەها و بووکەڵەئاسا مامەڵەی لەتەکدا دەکرێت، شتێک نامێنێتەوە بەناوی ویژدان، ئەگەر سەیر بکەین شاعیر واقیع دەنووسێتەوە و “مەترە” دەهێنێتە گۆ و بێزاری و شەکەتی دەخوێنینەوە لە ڕوخساری. لەم نیشتمانە هەموو شتێک داگیر کرا. کام گرد و تەپۆلکە و پێدەشت ماوە تەلبەند نەکرابێت و مۆری نیشتمانفرۆشێکی لێ نەدرابێت؟! کەچی سەدانجار مەترە تەواو دەبێت و بێ دەربەستیی ئەوان تەواو نابێت. "هەڵمەت عوسمان"

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry