٢٩٨٩
✓ عارف عورفی
حەیفە بێ تۆ ئارەزوویی چەشمەیی کەوسەر بکەم
گەر بکەم دڵ موستەجابی زەڕبەیی نەشتەر بکەم
دوێنێ ڕابووردووی نیگاهت کرد بە گۆشەی چاوەکەت
کافرم گەر بەو نیگاهەت کافر ئەر باوەڕ نەکەم
کونجی خەڵوەت گرتن و سەحرانشینیم تا بەکەی
ساقیا جامێ بدە تا تەرکی هەر دوو سەر بکەم
پێنج و دوو ڕۆژێکە عومر و عاقیبەت هەر مردنە
بۆ چی حەسرەتکێش بمێنم خوێشم ئاخرشەڕ بکەم
عەشقبازی و تەرکی بۆ ئێمە ئیتر زۆر موشکیلە
تاکوو ماوم شەرتە هەر مەیلی قەدی دولبەر بکەم
ئەی مەلا تەخمیسی کە ئەم نەزمە بۆ تۆیە خیتاب
تێکی بشکێنە سەراپا تاکوو پێت باوەڕ بکەم
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/3/7 ـدا کاتژمێر 21:6 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|