✓ فایەق زێوەر

لە عەشقی حوسنی خەتوخاڵی نێرگسی شەهلات
ئەسیرە چەن دڵی زاری فەقیر و چەن شەهلات

خەیاڵی خامە ئەگەر بێتە وەسفی تۆ خامە
هەزار هەزاری زوبان شێتە بێتە نەغمەسەرات

چ دڵبەرێکی عەجەب دڵبەرێکی ئەی جانا
لە نازی دیدەیی بازت دڵان ئەبێتە فیدات

ئەگەرچی ئێستە هەڵات ڕۆژ لە کەل بەعیشوە بەڵام
کە حوسنی تەلعەتی تۆی دی خەجاڵەتانە هەڵات

مەڵێن لە زەربەیی غەمزەی چ کەس بەرین لە برین
نیشانی زامی دیارە لە پیر و جوانی وڵات

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry