٢٩٧٧
✓ فایەق بێکەس
دەنگ بڵاوە خەڵک ئەڵێن ئەم جارە کورد سەربەست ئەبێ
چی ئەڵێن بیڵێن لەلام وایە درۆ و چاوبەست ئەبێ
سەدهەزار جارمان سیاسەت تەجروبە کرد و کەچی
ئێستەکەش زۆرمان بە فیشاڵى وەها سەرمەست ئەبێ
بێت و بەینى ... و ... زەڕڕەیەک تێک چێ ئیتر
مەسئەلەى کوردایەتى ئەوسا بەجارێ خەست ئەبێ
کەى حوقووق ئەدرێ؟ ئەسنرێ، عەیبە ئیتر تێ بگەن
سەربەستی چۆن نسیبى قەومى وا بێدەست ئەبێ
میللەتی جاهیل لە دنیادا ئەبی هەر بەندە بێ
نۆکەرى هەر خشت بە باڵاى قەومى دیل و پەست ئەبێ
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/2/26 ـدا کاتژمێر 21:31 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|