٢٩٥٩
✓ بێسارانی
یاران من نەفەس یاران من نەفەس
پەی دیەن شەخسێ پێم مەندەن نەفەس
ئەر ڕۆیێ سەد جار بوینوو ئەو کەس
نە چەم مەبۆ تێر نە دڵ ماچۆ وەس
ئەوسا کە ملۆ مەشۆ گیانم
مەیەوە بە تەن مەدۆ ژیانم
سا با دوور نەبۆ جە دیدەم ساتێ
نەبا بە ئاھم سۆچۆ وڵاتێ
واتە:
یاران من نەفەسێکم پێ ماوە ...
بۆ بینینی کەسێک هەناسەیەکم پێ ماوە
ئەگەر ڕۆژێ سەد جار ئەو کەسە ببینم
نە چاوم تێر ئەخوا نە دڵم ئەڵێ بەسە
هەر کاتێکیش کە ئەو ئەڕوا دەرئەچێ گیانم
کاتێک دێتەوە ژیانم پێ ئەبەخشێ
ئیتر با لێم دوور نەبێ ساتێ
نەوکوو بە ئاهی دەروونم بسووتێ وڵاتی ژینم
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/2/14 ـدا کاتژمێر 22:42 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس