✓ ئاسۆ خەبات

من ئەو چەکەم لە قەندیل شەو و ڕۆژان لەسەر پێم
من ئەو گڕە بەتینەم کە بۆ خاکم دەسووتێم

لێ گەڕێن با تیری تۆڵەم هەڵدڕێ سینگی ئەوان
با بڵێسەی بیری ئاڵام دادڕێ پەردەی شەوان

دوژمنانی خاک و زێدم یەک بە یەک چاڵتان دەکەم
ئێرە ئاسمانی شۆڕشە، بشفڕن باڵتان دەکەم

من گریلام، من گریلام، خوێنم بەفراوی سڕە
ماڵی من دووندی چیایە و باوەڕم قین و گڕە

ها وەرە ئەی دوژمنی کورد بمکوژە من نامرم
من ترۆپکی تیشکی تۆڵەم، دەتسووتێنێ ئاگرم

خاک و ئاڵام بیر و تیرم، نامرن زیندوون لەوێ
پڕ بە قەندیل، پڕ بە سەنگەر، هەر دەڵێن ژینن دەوێ

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry