٢٩٠٠
✓ ویساڵی
خودایە تەنها بەبێ چەندوچوون
خەلقی عالەمی کرد بە کاف و نوون
لە خەزنەی کەرەم بێ ڕەفیق تەنیا
ڕزق بە کوللێ زیڕۆحێ ئەدا
بەبێ ئیزنی ئەو کارێ ناکرێ
بێ ئیرادەی ئەو نابێ و نامرێ
وە بەعد، بڕژێ سەلام و سەڵات
بۆ ڕۆحی پاکی فەخری کائینات
ئەو موحەممەدەی سەر پاکی نوورە
هەر کەس نەیەوێ لە ڕەحمەت دوورە
یا ڕەب بەجاهی ئەو پارچەنوورە
هەر چەند موجریمین، لێمان ببوورە
هەم سەلامی خوا و دروودی بێ حەد
لەدوا حەزرەتی زاتی موحەممەد
بۆ سەر ئال و بەیت، ئەسحابی کیرام
هەم بۆ ئەولیا و عولەمای ئەعلام
هەم بۆ تابیعین، هەتا "يوم الدين"
"رضي الله عنهم اجمعين"
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/1/11 ـدا کاتژمێر 21:40 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|