✓ ویساڵی

دەمێکە من لە دووریی تۆ دەناڵم
مەگەر هەرگیز بێ دینێ بێ بە حاڵم

فوادي عندك يا نور عيني
لەکن تۆیە هەموو فکر و خەیاڵم

حَبيبا أن تصدقت بِقَولي
لە دووری تۆ نەماوە کەیف و حاڵم

وَ لو كنت غفلت عَن فِراقي
ئەمن هەر سوختەتەن کۆیی زوخاڵم

فلا تبعد و لا تقطع جناحي
قەتیش لێم دوور مەبە و مەشکێنە باڵم

کە بەینێکە بووە قەتعی مولاقات
بەدائیم شیفتەیی ئازوردەباڵم

حَرقتُ مِن فِراقَك فأعطَني الماء
شەو و ڕۆژ مونتەزیر ئاوی زوڵاڵم

تسمع صيحتي يوما و ليلا
ببیسە تۆ چریکە و ناڵەناڵم

فداك الروح و الجسم مع الملك
بەقوربانت بێ جان و مۆلک و ماڵم

فأرجوا وصلك بعد مماتي
لە قەبریشدا بەئۆممێدی ویساڵم

صرفت العمر من اوصاف عينك
لە وەسفت سەرف ئەکەم ئەوقات و ساڵم

فأنت غافل عني حبيبا
وەلی بۆ تۆ ئەمن ئاشوفتە حاڵم

فعقلي راح بعدك يا حبيبي
کە تۆ ڕۆشتی نەما عەقڵ و کەماڵم

ترحم بي فأني مستحق
لإجل الله، بکە ڕەحمێ بە حاڵم

فأبكي من وفور وجه قلبي
لەبەر ئێشی دڵم دایم دەناڵم

فقد صرت أسير الحزن و الغم
ئەسیری لەشکری حوزن و مەلالم

فأني واقع من تحب غمك
لەژێر باری غەمت هەمتایی داڵم

لساني أبكم في وصف حسنك
لە وەسفی ڕوویی تۆ ئێستاکە لاڵم

لە دووری تۆیە ئەی خورشیدی عالەم
زەعیف و کاسی و میسلی هیلالم

بە بادی سەرسەری هیجرانی تۆیە
کە وا پەژموردە بوو شەمعی جەماڵم

لەبەر ئیکمالی عەشقی ڕوویی تۆیە
کە وا غەرقی یەمی نەقس و کەماڵم

فاطلب قبلة من وجه خدك
لەوە زیاتر نییە مەقسوودی باڵم

فأن قلت هو أنت؟ قل لي
«ویساڵی» بێ ببۆسە خەتت و خاڵم

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry