٢٨٦٣
✓ زێوەر
بێ شەوقە قەمەر وەختێ کە هەڵدێ لە هیلالا
مۆمێکە لەچاو حوسنی ڕوخی دڵبەری والا
شێتی لەبی تۆم، وێڵم و مەجنوونی بیابان
پەروانەیە دڵ، وێڵە بەدووی دیدەیی کاڵا
عەیشم هەموو غەم، بێ خەو و خۆراکە وجوودم
تۆش کافری ڕەحمت نییە یەک ئان لە خەیاڵا
مردن بەشی گەورەی منە لەم ڕێگەیە قوربان
ڕەحمێ بکە تۆش بمخەرە دەر لەم بنی چاڵا
لەم ڕێگەیی پڕتابوغەمە «فایقی زێوەر»
سووتانە بەشی، مردنە حیسسەی لەمە ئاڵا
+ بڵاو کرایەوە لە 2017/12/22 ـدا کاتژمێر 21:8 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|