٢٧٨٤
✓ شێرکۆ بێکەس
ئەگەر باڵدار بم یەکباڵم
ئەگەر بەڕوو
ئەگەر قەڵەم
یان کڵاوکوڕەی شیعریش بم
بێ کڵاوم
گەر ئەسپ بم خاوەنی تاقەیەک چاوم
ئەگەر «با» بم بێ گڤەم و
ئەگەر ئاو بم بێ خوڕەم و
ئەگەر ھەنگوینی وشەیش بم
لەناو زاری ئازادیمدا
تفت تفت و ھەر بێ تامم
من کوتومت بەبێ کەرکووک
مرۆڤێکی کەمەندامم
+ بڵاو کرایەوە لە 2017/10/21 ـدا کاتژمێر 20:21 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس