٢٧٧٩
✓ فایەق بێکەس
کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە
دوودڵن پیسن لەگەڵ یەک بۆیە وا بێلانەیە
میللەتێکن بۆ نەمانی یەکتری هەر هەوڵ ئەدەن
داخەکەم ورد و درشتی شێت و شەیدای عانەیە
سەنعەت و عیلم و مەعاریف زەڕڕەیەک باوی نییە
پیاوەتی لایان بەتەنها جەفتە و جامانەیە
بۆ قسەی زل بێ قسوورن باسی کوردییەت ئەکەن
کوردییەت خورمایە بۆ چی یان قسەی شێتانەیە
میللەتی بێ عیلم و ئەخلاق چۆن بە ئیستقلال ئەگا
واسیتەی بەرزی تەرەققی هیمەتی مەردانەیە
+ بڵاو کرایەوە لە 2017/10/16 ـدا کاتژمێر 20:41 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|