٢٤٧٠
✓ موفتی پێنجوێنی
گەر خودا نەیدا بەچاکی دوژمنی ئینسانە ژن
مار و دووپشک و پڵنگی شاخی ھەورامانە ژن
گەر گڵۆپی دووسەدیش ھەڵکەی لە ماڵ و مەتبەخا
دووکەڵی حەوش و حەسار و ژوور و بەرھەیوانە ژن
تۆ دە پەیدا کەی لە ڕۆژا ئەو بە سی داناکەوێ
ھەر خەریکی قاوچ و قووچە و بردن و تاڵانە ژن
گەر نەخۆشینت نەبێ سیلداری و دڵ پڕ لە خەم
چۆتە ناو جەرگت بەدایم ئێش و دەرد و ژانە ژن
گەر لەگەڵ ئەودا بەھەشتت پێ بدەن لێی ڕا ئەکەی
تاوەکوو مردن عەزیزم دەردی بێ دەرمانە ژن
گەرچی شێوەی شۆخوشەنگ و دووکوژ و پڕعیشوە بێ
تۆ لە بەرچاو و دڵت شێوەی وەکوو شەیتانە ژن
بۆ خراپی ئەو قەڵەم ئەشکێ و زمانیش کۆڵ ئەبێ
قابیزیش ڕازی نەبێ ھەر ئیشی گیانکێشانە ژن
ھەر بژی [موفتی] کە وا دایم لەڕێی ڕاستی ئەڕۆی
ھەر بڵێ تا مردنت دەرد و بەڵای ئینسانە ژن
+ بڵاو کرایەوە لە 2017/3/16 ـدا کاتژمێر 21:51 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس