٢٤٤٥
✓ مەلا حەسەنی دزڵی
بەچکەی فەرەنجی و ڕۆڵەی ھەورامی
بەچکەی فەرەنجی و ڕۆڵەی ھەورامی
ئەقڵم ھاتە بەر چاوم کردەوە
کە زەمانەم دی ڕۆژە یا شەوە
سوێنێکم خواردووە بە ڕۆحی باوام
بە گۆڕی نەنکم بە ڕۆڵەی ساوام
تا بۆ بەرامەی شەوبۆ و وەرکەمەر
تا سوورھەراڵە سەر تێرێتە دەر
تا دەنگی ژەرەژ پیقەی نەچیری
تا قسەی خۆشی پیرێکی ژیری
تا بەڕوو مابێ لە ھەورامانا
تا شەماڵ بدا بە کۆساڵانا
تا بەڕەزایەک با بیشەکێنێ
ھەتا ڕێواسێ چووزە دەربێنێ
فەرەنجیشڕێ چۆخەدڕاوێ
کڵاشەچەکێ پشتێنبڕاوێ
شەرتە ھەورامان بەجێ نەھێڵم
مەگەر ئەو ساتە کە بەجێی دێڵم
+ بڵاو کرایەوە لە 2017/3/6 ـدا کاتژمێر 21:17 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|