٢٣٣٢
✓ موفتی پێنجوێنی
ڕۆڵە دەستم دامەنی تۆ عیلم و عیرفانت ببێ
ھەر لە ھەوڵا بی کە موڵک و سەروەت و نانت ببێ
نان و بەرگی کەسب و کاری خۆت نەبێ تالب نەبی
گەر بەھیوا بی بناغەی دین و ئیمانت ببێ
تێکەڵی ئینسانی وەحشی ئیشی سەرگەردانییە
وەک ئەرەستۆ پەیڕەوی ئەخلاقی لوقمانت ببێ
تاوەکوو ماوی لە داخی قەومی بێ عیلم و نەزان
ڕۆژ و شەو دڵ پڕ لە ناڵە و شین و گریانت ببێ
نابینی قەت حاڵی ھاوسێماڵەکەت بەم جۆرە بێ
ھەر ھەناسەی دووکەڵین و جەرگی بریانت ببێ
تۆ حەکیمی حاڵی خۆت و ماڵ و منداڵت مەبە
بۆ فەقیری خاکەکەیشت داو و دەرمانت ببێ
تۆ ئەگەر بەرزیش ببی ھەر وەک [ڕەزاشای پەھلەوی]
بیر و ھۆشی پاشەڕۆژ و ترسی یەزدانت ببێ
+ بڵاو کرایەوە لە 2017/1/6 ـدا کاتژمێر 21:3 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس