٢٢٨١
✓ موفتی پێنجوێنی
ھەر بە ئوممێدم لە سوبحا پێکەنینی خونچە بێ
بولبولێکم عاشق و شەیدایی گوڵزاری وەتەن
سەر بەقوربانی کەسێ بێ قەدری خاکی لا ببێ
نایەوێ ژین و ئەکا ڕۆحی فیداکاری وەتەن
زیکری من غەیری وەتەن حەرفێ لە دڵما ڕێی نەما
یا ڕەبی ھیچ کەس نەبینم وا گرفتاری وەتەن
وەک زڵێخا بۆ خەریدی جەماڵیی یۆسفی
بۆ نەدەم خوێناوی جەرگم بۆ خەریداری وەتەن
مردنم نادەم بە ژینی زیللەتی و بێحورمەتی
خۆشە گەر بیشمکوژێ ژەھری دەمی ماری وەتەن
+ بڵاو کرایەوە لە 2016/12/11 ـدا کاتژمێر 22:13 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس