✓ فەنایی

تۆ کە ڕووت خورشیدە ئەبرۆکەت هیلال
ڕەونەقی ڕووی گوڵڕوخانت کرد بەتاڵ

خەتت و نوختەی زوڵف و خاڵت دیدەکەم
شاهیدە بۆ زینەتی حوسن و جەماڵ

دڵ کە شەیدای ڕووتە بۆ مەنعی ئەکەن
بێخەبەر یا بێدڵانی بێخەیاڵ

شۆڕشی کۆکەن بە شیرین هاتە بەر
بۆیە عوزری پێ ئەدەن ئەهلی کەماڵ

من ئەگەرچی ئەهلی ئەم مەیدانە نیم
دیمەنی بێ ڕۆحە ئەهلی قیل و قاڵ

بەختەکەم یاریی نەکرد بۆ کامی دڵ
چی گڕوو ئەگرێ لە من وێنەی مناڵ

چی لەگەڵ دڵ کا [فەنایی] ناموراد
وا شتێ داوا ئەکا ئەمری مەحاڵ

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry