١٥٢٦
تا له بەرچاوی، مقامت سەر گلێنەی چاومە
گەر لە بەرچاوم نەبی، جێگەت دڵی فەوتاومه
گەردی ئاهم بۆ ئەوەی نەگرێت دامانی کەوات
ئاوپاشی ڕێ، وەزیفەی چاوی پڕخوێناومە
وا مەزانە خادمێکی غایبم هەر جێ ئەچی
سایەبانی سەروی قەددت ڕۆحی لێقەوماومە
دوێ لە باغا تووشی گوڵ بووم وتی: چۆنی؟ وتم:
بولبولی تۆ مات، سۆزی خاتری شێواومە
پێ وتم بۆ واسەری خۆڵاوییە دڵبەر، وتم
وەی لە دووری شەمعی ڕوخسارت قوڕە پێواومە
لەم بیابانی فیراق و شارەزووری هیجرەدا
ڕوئیەتی بەرقی جەماڵت شەربەت و بەفراومە
[زاری] شێوا بوو وەلێ هوشیارە ئێستاکە گەلێ
چونکە شەوقت هەمدەمی ئەقڵی پەری لێ داومە
زاری
+ بڵاو کرایەوە لە 2016/1/15 ـدا کاتژمێر 21:26 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|