بێخود (1879 - 1955)

بِحَمْدِ اللّه بە بولبولمەشرەبێکی فازیل و خۆشحاڵ
عەتای فەرموو خودا گوڵغونچەیێکی تازە و لێوئاڵ

ئەگەرچی ناوچەوانی پاکی قیبلەی ڕۆژپەرستانە
هیلالی عیدی فیتریش دەرئەخا ئەمما بە ئەبرۆی کاڵ

دەهان و مەقعەدی دوژمن قەعادەی بێت و بلوێری
دەماری حاسیدی دەسرازە ئێسقانی عەدووی خڕخاڵ

ئەگەر پێشکەش ئەفەرموون پێشکەشی بێت عەرشی ڕەحمانم
بە توولی عومر و عیلم و فەزڵ و جاهـ و حیشمەت و ئیقباڵ

ئومێدم وایە بەدخواهی بەهەشتی تەلعەتێکی وا
بڵێسەی دۆزەخی بوخل و حەسەد بیکا بە کۆی زووخاڵ

بە تێغی شەرع و دیرعی وەرع و بەرزی عیلم و گورزی زوهد
خودا بیکەی بەسەر هاوعەسری خۆیا وەک توهەمتەن زاڵ

کە ساڵی مەولیدیم پرسی خیرەد فەرمووی وەکوو باوکی
بژی یا رب بجاه قائل عِش قَرناً او صد سال

Kurdish_Poetry