✓ حاجی قادری کۆیی (1816 - 1897)

بە ڕوخ و زولفی شەو و ڕۆژی هەتا ڕۆژ و شەوە
گرپەیی دەمبەدەمم دوژمنی خوونینی خەوە

فیتنەیی غەمزە و نازی نیگەهـ و چاوە کە وا
هات و هاوار و هەرا و گێچەڵ و تاڵان و ڕەوە

دڵ لە فیکری دەهەنت هالیکی ڕێگەی عەدەمە
یا موقیمی سەری زوڵفی تووە یا ڕاهڕەوە

لەگەڵ ئەم ئاهووە دێ ئەم سەگی ڕێش کۆن و نوێ
دێتە سۆ، دێتەوە سوو، ڕێشی کە کەونەجدەوە

لە بەهای موژدەیی وەسڵی قەدەمی چت بدەمێ
دڵ ئەنیسی سەری کۆی دولبەرە جانیش گرەوە

Kurdish_Poetry