✓ سوارە ئیلخانیزادە (1937 - 1976)

دە با بڕۆین
بەرەو بەهار
ڕوو لە هەتاو
دە هەستە باڵ بگرینەوە
فەسڵی لەڕاونانی شەوە
سەرما ڕۆیی، زمسان نەما
کاتی بەهار
بەفر و سەهۆڵی ئەتوێنێ
پێ ئەکەنێ خۆ ئەنوێنێ
تاوێ لە باوەشتا لەشم
سەرمای لە لەش پاک دەرئەچێ
ئەوسا لەسەر جووتەشەمامەی باخەڵت
بۆنی بەهاران بۆن ئەکەم
مەرجە لەژێر
کەپری قژ و سێبەری ئەگریجەکەتا بگرم وچان
دڵدارەکەم، یا چاو لە تۆ نەترووکێنم
ئەوسا وەرە ئەوسا وەرە

Kurdish_Poetry