٤١٦٥
✓ مەلا موستەفای عاسی (1885 - 1975)
سەروباڵا لێوعەقیق دندانسەدەف
من لەبۆ مژگانی تیرت وا دڵم کردە هەدەف
با وەسییەت بێ بە تیرت گەر ئەمن چوومە فەنا
دەچمە ناو زومرەی شەهیدان با نەخۆن بۆ من ئەسەف
چوونە ژێر خاکی فەناوە زۆر بە ناڵەی عیشقەوە
موفتەخیر بوون بەو برینە عاشقانی ماسەلەف
توخودا ئەی سەروی دڵبەر با منیش مەحرووم نەبم
تا لە مەیدانی حەشردا من لەگەڵ وان ببمە سەف
دڵ فیدات بێ شاهی خووبان بمکوژە خوێنم نییە
با نەڵێن بێهوودە ڕۆیی عومری «عاسی» بوو تەلەف
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/1/9 ـدا کاتژمێر 21:28 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|