٣٨٨٥

✓ موخلیس
گەنجی عیشق و عیشقی گەنجی دەوڵەتێکی باقییە
زینەتی ئەو دەوڵەتە دەست و پیاڵەی ساقییە
قەت برین و زەهری عیشقێکم نەدیت چا بێتەوە
ئاشکرایە حیکمەتی بێمەرهەمی و تریاقییە
دڵ لەژێر ئەو قەسرە تیرێکی لەبۆ هات کاری کرد
لام کەوانی وا لەلای چاوێکی ئەبرۆتاقییە
گەرچی عاشق عەیبە ئەسراری دڵی خۆی باس بکا
هەر چی دێتە سەر زمانم هەر لەبەر موشتاقییە
دەست لە باڵای بەرزی یار هەڵناگرێ «موخلیس» بە دڵ
شیعرەکانی بۆیە مەعنای هێندە بەرز و ڕاقییە
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/6/7 ـدا کاتژمێر 0:10 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|