✓ موخلیس

تا لە ڕێگای عاشقیدا سەر دانەنێی سەر ناکەوی
دەستوبردی گەر نەکەی ڕیت ئاخری بەر ناکەوی

گەوهەری عیشق و تەبیعەتپەروەری ڕێک ناکەون
گوڵ لە جێگای شۆڕەکات قەت ناڕوێ و هەر ناکەوی

هەر چی ئەوڕۆ مەستی بادەی چاوی دڵداری نەبی
قەت سبەی لێوی بە بادەی ئاوی کەوسەر ناکەوی

تا هەناسەم پێ نەگا تا نەپشکوێ لێوی نیگار
غونچە تا بای لێ نەدا گرژینەوی دەر ناکەوی

«موخلیسا» تا گەرمە بازاڕی مەتاعی عاشقان
فرسەتە ئەوڕۆ و سبەی بەڵکوو وەها هەر ناکەوی

Kurdish_Poetry