٣٤٧٨
✓ مینە جاف
ئەمان جانا ئەوا مردم لە حەسرەت ماهی تابانت
ئەپرسی ئاری تێ بەردام شەرارەی ئاری هیجرانت
دەناڵێم وەکوو بولبول لە دووری ڕووی گوڵت دائیم
بەڕیسوایی ئەسووڕێمۆ لە عیشقی سەر بە داستانت
بزانی گەر بە ئەحواڵم لە دەورەی دووری باڵاکەت
موحەققەق ئێزن ئەدەی ئیتر بەبێ خۆف بێمە دیوانت
ئەمە مەعلوومە تۆ ڕەحمت نییە هەرگیز لەدەرحەق من
ئەزانم ئەمکوژی ئاخر بە غەمزەی چاوی فەتتانت
دەسا تو بی و خوا تا کەی بە خوێنی دڵ مودارا کەم
بفەرموو با شەهیدم کەن فەڕەنگ تابووری موژگانت
ئەترسم بیشمرم ڕۆژی قیامەت یەخەگیرم بی
لەوێشدا ڕێم نەدەی بێ خۆف کە بێمە ناو شەهیدانت
ئەگەر ڕەحمێ بە حاڵی من نەکەی ڕۆژی جەزا شەرت بێ
وەکوو «مینە» لە دیوانی خوادا بێمە مەیدانت
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/5/31 ـدا کاتژمێر 0:0 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس